محەمەد شێخ وەهاب: هەڵنەهاتووم ئەمڕۆ دەچمە بەردەم دادگا

  2020-10-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای ئەوە تۆمەتباركردنی بە ساختەكردنی وەسڵی گومركی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان تۆمەتبار كرا بەو دۆسیەیە و دەشڵێت ئەمڕۆ دەچمە بەردەم دادگا.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "ماوەی دوو هەفتەیە هەموو قاچاغی تەزویركردن لە دەروازە سنوریەكانی باشماخ و پەروێزخان خراوەتە سەر من وەك ئەوەی بڵێیت من كردومە". 

ناوبراو كە فەرمانی دەستگیر كردنی لەگەڵ نزیكەی 40 كەسی دیكەدا لە دادگای گەرمیان بۆدەرچووە راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ سەربەرزانە دەچمە بەردەم دادگا نە هەڵهاتووم نە بۆ هیچ كوێیەك دەچم ملم لە موو باریكترە بەرامبەر یاسا.

ئەندامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان كە بۆخۆی خەڵكی گەرمیانە دەشڵێت:  من خاوەنی 10 ملیۆن دۆلار نیم هەركەسیش گومان دەكات 10 هەزار دۆلارم باتێ گەردنی ئازاد بێت نۆ ملیۆن و 990هەزار دۆلار بۆ خۆی .

 ئەوەش دوای ئەوەهات كە لە سەرەتای ئەم مانگە بە تۆمەتی ساختە كردنی پسوڵەی گومركی فەرمانی دەستگیركردن بۆ محەمەد شێخ وەهاب و ژمارەیەك خەڵكی دیكە دەرچووبوو. 


ڕیکلام