وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٥٣٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٤ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٠٠٢ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
بەگوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەوەتەی کۆرۆنا تەشەنەی کردووە، ٤٩٨ هەزار و ٥٤٩ کەس تووشی پەتاکە بوون، لەو ژمارەیەش ٤٢٨ هەزار و ٩٢٨ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا ١١٣٢٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.