یەپەگە تائێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەبارەی شەهیدبوونی ١٤ شەڕڤان

  2020-11-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند لە رووبەڕبوونەوەیەكدا لەگەڵ شەرڤانان 14 شەرڤان شەهید بوون و تا ئێٍتاش هێزەكانی سوریای دیموكراتی هیچ راگەیەندراوێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

وەزارەتی بەرگری توركیا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ئێمە ڕێگە بە ڕێكخراوی تیرۆریستی پەكەكە / یەپەگە نادەین كەشی ئاشتی و ئاسایش لە هەرێمی بەهاری ئاشتی (ئەو ناوچانەی توركیا لە رۆژئاوای كوردستان داگیری كردووە) دا بشێوێنێت". 

وەزارەتەكەی توركیا راشیگەیاندووە، كۆماندۆكانمان لە هەرێمەكەدا، ڕێگرییان لە دزەكردنی دیكەی ئەو كەسانە كردووە كە ئەو وەك "تیرۆریست" ناوی بردوون دەشڵێت شەرڤان شەهیدبوون. 

بەلام تا ئێستا هێزە سەربازیەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا هیچ لێدوانێكیان لەوبارەیەوە نەداوە، توركیاش وردەكاری ئەو شەڕیە ئاشكرا نەكردووە. 

توركیا لە ڕۆژی 20 ی كانوونی دووەمی2018 دەستیكرد بە هێرشكردنە سەر عەفرین و دوای 58 رۆژ بەرخۆدانی دانیشتوانی عەفرین و شەڕڤانانی ئەو شارە دژی هێرشەكانی سوپای توركیا، رۆژی 18 ی ئازاری 2018 دواتریش چەند ناوچەیەكی دیكەی داگیر كرد. 


ڕیکلام