وەزارەتی دارایی لیستی موچەی رۆژی یەکشەممەی ڕاگەیاند

  2020-12-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند رۆژی یەکشەممە موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان و یەکەی حەفتا و هەشتا بۆ مانگی 10 دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردوە لیبڕینی موچەی ئەم مانگە سەدا 21 دەبێت و بۆ پلە باڵاکانیش بەهەمانشێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت کە سەدا 50 یە.

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی وەزیران دوای 50 رۆژ بڕیاریدا کە دەستبکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10


ئەنجومەنی وەزیران ڕاشیگەیاندوە بۆ موچەی ئەم مانگە دەبێت قەرز بکەن و دواتر لەکاتی گەیشتنی 320 ملیارەکە قەرزەکە دەدەنەوە.


ڕیکلام