عەباس کیاڕۆستەمی: وێنەگرتن بەمانای ئەوە نییە فشار بخمە سەر دوگمەیەک و وێنەیەکی وەستاو بگرم

  2021-03-25  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

عەباس کیاڕۆستەمی سینەماکاری بەناوبانگی جیهان، هاودەم شاعیر و فۆتۆگرافەر، سەربارەت بە کارە فۆتۆییەکانی دەڵێت: بۆ من وێنەگرتن بە مانای ئەوە نییە کە فشار بخمە سەر دوگمەیەک و وێنەیەکی وەستاو بگرم، بەڵکو بەمانای چوونە دەرەوە لەشار و گەشتکردنە بەرەو دڵی سروشت، ڕووبەڕووبوونەوەی تۆفان و بەفری سپییە، گوێگرتنە لە تاریکیی، خواردنەوەی ڕووناکی مانگە، بینینی ئەستێرەکانە، هەڵسوڕانی ئازادانە و خۆدانە دەست ئوبجێکتەکانە، ئارامگرتنە لە پێناوی چرکەیەک بینیندا، بۆ من وێنەگرتن جۆرێکە لە چاودێریکردن، وەک چاوەڕوانی گرتنی ماسییەک، کە ژمارەی ماسییەکان هیچ گرنگ نییە.



ڕیکلام