نەوت؛ گەرمی نەکردینەوە، با نەمانسوتێنێت..
02/04/2023
|
1036 جار خوێندراوەتەوە
زام و خەنجەر، پێکدێن و، من؛لەگەڵ خۆمدا ناسازێم و، ئێسقانی یەکتر دەشکێنین، بەخەیاڵی خاوی خۆمان؛ ئێسکەپەیکەری هاڕراومان؛ ڕادەگرین و، بەم هەموو تەخوینکردنەی یەک؛ تەجمیلی سەری شکاوو سنگی دڕاوو دەستی بڕاومان دەکەینەوە.
دنیا چاوی لە ئێمەیە، ئێمەیش دەستمان لەسەر چاوی خۆمان، هەر یەکەمان؛ لەسەر شارێک ڕاوەستاوین، نیشتمانیش؛ چاوی لەسەر چاوی گشت و لەسەر کوردستانی هەموو شارەکان؛ دۆشداماوە، ڕاماوە، هەڵکورماوە: بۆ کورد ئاوا لە خۆی دەکات؟!؟.
تاکەی دەستی؛ سەریدەخوات؟
کەی لە خوێنی خۆی تێردەبێت؟
لە کام؛ کوێدا، لە کام؛ کەیدا، لەکام؛ کێدا، ڕادەوەستێت؟!
نەوت؛ گەرمی نەکردینەوە، با نەمانسوتێنێت..
ئەم بەزمە نەسازە نەشیاوە؛ ڕاگرن.
ڕووبکەنەوە یەکترو، خەنجەرەکانتان؛ لە پشتی یەک دەربێنن، چاوی لێمانە دایکی وەتەن
|