ئەڵێن: پیاوێک، لە بەفرا؛ ما، نەمرد

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

پارێزگارى سلێمانى
  18/05/2023  |    791 جار خوێندراوەتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەنوسێت:
((ئەڵێن: پیاوێک، لە بەفرا؛ ما، نەمرد، ئاگرێکی دوری دی
لەلای من؛ نائومێدی کفرە، ئەو ئاگرەی دڵم بوو؛ دی))
تۆ ئەو ئاگرەی، ئەو گەرمیی و تین و تاوو ڕوناکییەیت، ئەو بزیسکەو بریسکەو بڵێسەو کڵپەو گڕەیت، ناکوژێیتەوە.
پەیک و پەیام و پردو پەیوەندیت، ڕێگایەکت ڕەنگکردووە، وێڵنابێت و، ئومێدێکت بەئامانجی گشت گرتووە، هەرگیز نامرێت.
لە سەردەمی نائومێدییدا؛ بویتە ئومێد.
لە تاریکیدا؛ بویتە ڕوناکیی.
لە دۆخی بێماناییدا؛  مانات بە شتەکان بەخشییەوە.
لەلاوازیدا؛ بویتە ھێز.
لە پاشاگەردانیدا؛ بویتە ڕێگای دەربازبوون.
لە وەستاندا؛ بویتە گۆڕان، بویتە جوڵە، بویتە هەنگاو.
لە مەرگدا؛ بویتە ژیان.
لەناو زومرەی لیخنی خۆپەرستاندا؛ بویتە قەمەر.
تۆ سوتایت و پەروانەکان پێکانیان لێبووە باڵ و زۆریان فڕین، ئای لەو عەشقەی شەمی ئێمە چەندە جوامێرو چەندە بەخشندەو چەندە ناوازەو چەندە تەنهایە.
یادت بەخێر، نەوشیروانی مستەفا، ئەو مرۆڤە سەرکردەو سەروەرو سەربڵندە کەموێنەیەی سەدجار کوشتیانی و؛ نەمردیت.
نەمردیت و کوشتیانی..
تۆ خۆت ئومێدی؛ نامریت..
زیاتر