یادی مام؛ یادی مان

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر

پارێزگارى سلێمانى
  02/10/2023  |    1223 جار خوێندراوەتەوە

سبەی تەمەنی بێسەریی وڵات و بێسەروبەری سیاسەت و دەسەڵات و ئەزمونی حوکمڕانیی و حیزبڕانیی؛ شەش ساڵ تێدەپەڕێنێت.

ئەزمونێک دوای هەشتا و چوار ساڵ؛ دۆست و دوژمن، دەیسەلمێنن، کە دۆست دەبوو؛ قەڵای پشت و قەڵغانی پێش دەبوو، دوژمنیش دەبوو؛ دوژمنێک بوو ئازا، بەهەڵمەت و بەهیممەت، جوامێر، ژیر، بیری ئاشتیی هەبوو.

بۆ تۆڵە؛ گەردەلول بوو، بەڵام گەردەلولێکی لێبوردە.

لەگەڵ ئەوەی کانزای مرۆڤەکانی دەناسی؛ بە کێشی خۆی کێشانەی دەکرد و جیاکاریی دەکرد، بەڵام دواجار؛ سەرێکی کۆکەرەوە بوو، ئەوەندە تامی تاڵیی ژاری ناکۆکیی و شەڕی چەشتبوو؛ دەیویست خۆی بە قوربانی ئاشتیی بکات.

ئومێدێک بوو لە نائومێدیدا، چرایەک بوو لە تاریکیدا، ئیرادەیەک بوو لە شکستدا، کەوتنی بۆ سەرکەوتن دەگۆڕی، سڵی لە دەستپێشخەریی نەدەکردەوە و دەستی بۆ ئاشتەوایی دوورنەدەخستەوە.

 

زیاتر