ئایا بەهای دۆلار دائەبەزێت بۆ ١٣٢ هەزار دینار ؟

جەبار گۆران

شارەزای ئابوری
  11/04/2023  |    3126 جار خوێندراوەتەوە
شیکاری/ جبار گۆران 
وەک پێشتر چۆن شیکاریی و پێش بینیمان کردبوو کە باهای دۆلار دائەبەزێت لەبەرامبەردا بەهای دینار بەرز ئەبێتەوە هەڵبەت شیکاریەکانمان پشت بەستن بوو بە داتا و زانیاری دروست وە خوێندنەوەی واعقی لە سەر بنەمای دۆخی ئابووری و سیاسی عیراق ، دوای ئەوە بەهای دۆلار نزیک بویەوە لە ئامانجەکەی خۆی کە ئێستا لە خانەی ١٤٠ هەزارەکانە ..
بەڵام پرسیارە جددیەکە ئەوەیە ئایا بەم نزیکانە باهاێ دۆلار یەتە خوارە بۆ نزیک ١٣٢ هەزار ؟ 

بە لەبەر چاوگرتنی چەند هۆکارێک لە ئێستادا پێم وایە بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار لە ١٤٠ هەزار بۆ ١٤٥ هەزار یاری دەکات : 

١- خزمەت گوزاری بانکەکان لە رێگای کاردی بانکی (ماستە کارد )ەوە هەنگاوێکی سەرەکی بوو بۆ دابەزینی دۆلار ، بەڵام ئیداعکردنی دانیار و راێکێشانی دۆلار لە ئامێری ATM کان لە دەرەوەی عیراق عمولەی ئەوێت بەرێژەی لە % ٦  ، واتە بەهای دۆلار  نزیکەی ١٣٨ بۆ ١٣٩ هەزار ئەوستێت . 

٢- پرۆژەیاسای بودجە عیراق قەبارەکەی زۆر گەورەیە نزیکەی ٢٠٠ تریلیۆن دینارە ، لەم بودجەیە لە %٧٠ بۆ خەرجی بەکاربردنە و مەزەندە ئەکرێت زیاتر لە ٦٠ تریلیۆن دینار کورتهێنان دروست بێت ، ئەمەش بارگرانی زۆر لە سەر داھاتی عیراق دروست ئەکات ، ناراستەوخۆ ئاستەنگێکی لە بەردەم دینار دروست دەکات تا ئەوکاتەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق موناقشە لە سەر کەمکردنەوەی  خەرجیەکان دەکرێت .

٣- بانکی ناوەندی ئامانجی ئەوەیە کاش لە بازارەکان کەم بکاتەوە هێواش هێواش دنیار راکێشێتەوە بۆ بانکەکان لە رێگای کارتی بانکی ( ماستەر کارد ) لە بەر ئەوە ئەم بۆ ماوەیەک گاپێک لە نێوان نرخی بازارەکان و بانکی ناوەندی دروست ئەبێت تا ئەو کاتەی زۆرترین هاوڵاتی دینارەکانیان لە بانکەکان ئیداع ئەکەن پاش ئەوە هەنگاو بە هەنگاو بە دۆلار یەتە خوارە ، ئەمەش پێویستی بە کاتە . 

٤- ئامانجی بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی وەزیران ئەوە کە کۆی پرۆسەی مامەڵە دارییەکانی هاوڵاتیان هەمووی بە سیستەم بکرێت لە بانکەکاندا و مامەڵەی کاش زۆر کەم بکرێتەوە لەرێگای هێنای ئامێری ATM ، لە مانگی ٦ ئەم ئامێرانە ئەگاتە عیراق ماوەیەکی کاتی پێ ئەچێت تا ئەو کاتەی بە تەواوەتی جێگیر دەکرێن . 

٥- بانکە بازرگانیەکان خۆیان دۆلار بە ١٣٢ هەزار بە مەنفەز و کۆمپانیاکان ئەفرۆشن ئەوانیش زیاتر لە نرخەی ئەیکەنە بازارە واتە ئەگەر ئەو خاڵ و رێکارانەی لە سەرەوە باسم کردن هەمووی جێبەجێ کران ئەو کاتە دۆلار لە نزیکەی ١٣٤ بۆ ١٣٥ ھەزار جێگیر دەبێت .

لەبەر ئەوە پێشبینی ئەکەم تا ئەو کاتەتی پرۆژەیاسای موازەنە پەسەند ئەکرێت و خەرجیەکان کەم ئەکرێتەوە ئەو چەند خاڵەی کە باسم کرد دۆلار لە خانەی ١٤٠ هەزارەکان  واتە ١٤٠ بۆ ١٤٥ جێگیر ئەبێت ، وە بۆ خانەی ١٣٠ هەزارەکان لە ئێستادا ئەگەرێکی زەحمەتە و پێم وایە ٢ تا ٣ مانگی کاتی پێویستە . بۆیە ئاگاتان لە مەمەڵە دارییەکانتان بێت بە هیوای ئەوەی ھەموو لایەک دووربن لە زەرەر و زیان ان شاءاللە 
زیاتر