ئەگەر هەولێر هی پارتی بێت، بەو تێگەیشتنەی تۆ سلێمانیش هی یەکێتییە، بەو لێدوانەی تۆ قسەیەکی سەدامم بیرکەوتەوە کە دەیگوت ؛ کورد گەلی ئێمەیە، کەس لە ئێمە باشتر نییە بۆ کورد.
تۆش بە تەمای بڵێیت هەولێر شاری ئێمەیە کەس لە ئێمە باشتر نییە بۆ هەولێر.
ئەگەر هەولێر بە زستان نەوتی هەبوایە و نەوتی کوردستانتان نەبخشیایە بە دوژمنان و بە قاچاخ تەنکەرە نەوتتان نەگایاندایەتە سنوری ئەفغانستان، ئەگەر هەولێر بە زستان شەقام و خانوەکانی بەرلافاو نەکەوتایە، ئەگەر هەولێر بە هاوین ئاو و کارەبای هەبوایە سەدی بەخمەتان تاڵانفرۆش نەکردایە و کارەبای هەرێمتان بە شارەکانی عێراق نەفرۆشتایە، ئەگەر سوپای وڵاتانتان بۆ سەر پایتەختی هەرێم بانگهێشت نەکردایە،ئەو کاتە خەڵک بۆی هەبوو لەسەر ئەو بۆچونەت دەربارەی هەولێر گفتوگۆیەکت لەگەڵ بکات و بڵێت حزب شاریی نییە، شار موڵکی خەڵکە،هەرکاتێک خەڵک ببینێت دەسەڵاتداران زوڵم لە شارەکەی دەکەن ، لە سەر کورسی دایدەگرنە خوارەوە و دەسەڵاتێکی پاک و خزمەتگوزار لە شوێنی دادەنێن .