دەربارەی تۆمارە دەنگیەکەی بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی

کۆسرەت حەمەد

شارەزای IT
  08/10/2024  |    857 جار خوێندراوەتەوە

وەک ئاشکرایە لە جیهانی ئەمرۆدا تەکنەلۆژیا بەرەو پێشچونێکی باشی بەخۆیەوە بینیەوە بەتایبەت لە بەشی (Machine learning فیربونی ئامێر ) و ( Artificial intelligence زیرەکی دەستکرد). 

لێرەدا سەرنج دەخەینە سەر زیرەکی دەستکرد و تواناکانی.

زیرەکی دەستکرد یان ژیری دەستکرد بۆ چەند مەبەستێک دروستکراوە و کاری پێدەکرێت یەکێک لەوانە دروستکردنی سیستەمی ناسینەوە دەنگ Voice recognition،  کە تۆماری دەنگی کەسێک وەک نمونە هەڵدەگرێت لەناو سیستەمەکە و دواتر زیرەکی دەستکرد بەکاردێت بۆ دڵنیا بوونەوە لە دەنگەکە پێش ئەوەی کەسەکە داخڵی سیستەمەکەی بکات، لێرەدا وەک پاسۆرد بەکاردێت بۆ داخڵبون بە سیستەمەکان . 

زیرەکی دەستکرد لە هەمان کاتدا بەکاردەهێندرێت لەلایەن  تاوانبارانی ئیلکترۆنی بۆ چەند مەبەستێک و بە چەند شێوەیەک. 

زیرەکی دەستکرد توانی هەیە وێنە و ڤیدیۆ و تۆماری دەنگی کەسێک دروست بکات بە شێوەیەک کە زۆر لە شێوە راستیەکەی بکات . 

دروستکراوی زیرەکی دەستکرد بە دوو رێگە دەناسرێتەوە کە ئەمانەن:
١- لە رێگەی زیرەکی دەستکرد خۆیەوە 
٢-  لە رێگەی تێگەشتنی مرۆڤەوە Human perception 

باس لە تۆمارە دەنگەیەکە:
ئەو تۆمارە دەنگیە لە رێگەی زیرەکی دەستیکرد جۆری ( نوسین بۆ دەنگە Text-speech)ئەم جۆرە رێگەیە بۆ دروستکردنی تۆمارەی دەنگی  لە ئێستادا تەنها بە زمانی ئینگلیزی و مەندارین 'چینی' بەردەستە هەر بۆیە (تۆمارە دەنگەیەکەی بافڵ تا‌ڵەبانی و قوباد تالەبانی بە زمانی ئینگلیزیە) . 

زیرەکی دەستکرد لە توانایدا نیە لە هەمان کاتدا دەنگی دەرەکی دروست بکات ئەگەر سەرنج بدەیەنە سەر تۆمارە دەنگەیەکە ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە (جگە لە دەنگی باڤل تالەبانی قوباد تالەبانی هیچ سەوتێکی ترمان بەر گوێ ناکەوێت). 

هەروەها (زیرەکی دەستکرد لە توانایدا نیە قەگع  بە تۆماری دەنگی بکات) واتا ئەوەی کە دەنوسرێت بە یەک رەتڵ دەیلێت ئەگەر سەرنج بدەیەنە تۆمارە دەنگیەکە ئەو ڕستانەی کە دەیلێن بە یەک ڕەتڵ دەیڵێن و راوەستان نیە لە بەینی ڕستەکان. 

ئەمانەی سەرەوە چەند ڕێگەیەکن کە مرۆڤ بە ئاسانی دەتوانێت زیرەکی دەستکرد پێ بناسێتەوە ، ئەمەش پێمان دەڵێت کە ئەم تۆمارە دەنگیە بەرهەمی زیرەکی دەستکردە.

زیرەکی دەستکرد لە ئێستادا یەکێکە لە هەرە تاوانە باو و نەوەستاوەکانی ( machine learning فێربوونی ئامێر) 

کۆسرەت حەمەد
خوێندکاری ماستەر لەزانکۆی وێڵس
بەشی IT

زیاتر