مووچە !

  23/07/2025  |    516 جار خوێندراوەتەوە

* خەرجکردنی موچەی مانگی پێنج چاوەڕوانکراو بوو، چونکە فشاری دەرەکی لەسەر عێراق بوو، لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەی موچەی مانگی شەش و حەوت؟

* موچەی مانگی شەش و حەوت دەمێنێتەوە سەر ڕێککەوتن، دەبێت هەرێم نەوت رادەست بکات، جگە لەو بڕەی بۆ ناوخۆ.. دەبێت داهات ڕادەست بکات بەو بڕەی لەسەری ڕێککەوتن کراوە.

هەرچەندە عێراق لەبەردەم هەڵبژاردنە و مونافەسەیە قورس لە نێوان سودانی و چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە، ئەمەش وا دەکات موماتەڵە لەمەسەلەی هەرێم ڕووبدات تا دوای هەڵبژاردن، بەڵام گەر هەرێم پابەند بێت، ئەوان بیانوویان بەدەستەوە نامێنێت، هەرچەندە بۆ بیانوو بگەڕێن، هەر دەیدۆزنەوە.

* لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا دوو لایەنەیە، دەبێت بکرێتە سێ لایەنەو کۆمپانیاکانیشی تێببرێت، چونکە کۆمپانیاکان حەبلێکی یاساییان خستووەتە مل هەرێم و دەبێت رازی بکرێن، ئەوانیش زەمانەتیان دەوێت بەوەی کێ قەرزی لاهی هەرێمیان دەداتەوە، کام لایەن لەمەودوا مافەکانیان دەدات.

بۆیە موچەی مانگی شەش و حەوت، نەبەو جۆرە ئاسانە هەندێک میدیا باسی دەکات، نە بەوجۆرەش قورسە بێ چارەسەر بێت، دەوەستێتەوە سەر ئاراستەی گفتووگۆکان..

دڵشاد ئەنوەر - ڕۆژنامەنووس
زیاتر