بۆ دەسەڵاتە پۆلیسییەکەی بەرێز یوسف محمد

لیزا فەلەکەدین کاکەیی

پەرلەمانتاری پارتی دیموکرات
  26/10/2020  |    1649 جار خوێندراوەتەوە

کورتە خوێندنەوەیەک

کاتێک ئەم بەرێزە لەهەڕەمی دەسەڵاتی یاساداناندا بوو سەردەمێکی نەگریس و تاریک دەستیپێکرد، ململانێی نێوان حیزبە سیاسییە کوردستانییەکان گەیشتە لوتکە و هەر ئەو سەردەمەش بووە دەسپێکی پرۆسەی ناشرینکردنی کاری پەرلەمانتاری و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و تۆختر کردنەوەی ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی...

باشتر وایە کاک یوسف ئاوڕێک باتەوە بەدوای خۆیدا بۆ ئەوەی رووبەرووی راستییە تاڵەکان ببێتەوە کە خۆی و هاوشێوەکانی کۆمەڵگەی کوردیان بەچ دەردێک بردووە، تەواوی میرات و دەسکەوتیان پەروەردەکردنی هزری شەرە جنێو و بەردبارانکردن و ئاگربەردانە و هیچی دیکە. هزرێک کە ئەمرۆ بووە بە شێرپەنجە بۆ بنەماکانی رێزگرتن و ئاشتەوایی و تەبایی نێو کۆمەڵگەکەمان.

گوناحە بۆ کەچە پۆست و کورسییە شڕێکی بەغداد ئەوەندە یاری بە هەست و هزری گەنجی کورد ئەکەن، خۆ پەرەستی و بەرژەوەندخوازیتان گەیشتووەتە ئاستێک کە جگە لەنانەوەی ئاژاوە و تۆی دووبەرەکی لە نێوخۆی کوردستان هیچ خێرێکتان نییە.

سوپاس بۆ خوا کە نیشتیمان ئەمانەتی دەستی خەڵکانێکی حەکیم و دڵسۆزە، نەوەک ئێوە مانان دەمێک بوو ئەم هەرێمەتان بە دەردی یەمەن و سوریا و لیبیا دەبرد.


زیاتر