هیچ بەخەڵک و موچەخۆری هەرێم مەفرۆشنەوە بەناوی کوردایەتی

غالب محەمەد عەلی

پەرلەمانتاری عێراق
  12/11/2020  |    1460 جار خوێندراوەتەوە

هەموشتێک ڕونە، كوردایەتی مەفروشن بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە گیرفانیان بەتاڵە بەهۆی دزییەوە.

ئێمە لە كۆتای ساڵی 2019ەوە، بەم مافیایانەی هەرێم دەڵێین دوو رێگە لە بەردەستانە كە رێگەی سێهەمی نیە:

رێگەی یەكەم :  وەفدێك بنێرن بۆ بەغداد كە دەسەڵاتی رێكەوتنی هەبێت لە سەر تەسلیم كردنی بەشێك لە نەوت و ئیدارەدانی مەرزەكان بە هاوبەشی، ئەو كات بە هەموومانەوە شەڕدەكەین لەپێناو هاوڵاتیانی هەرێم كە رێژەی هەرێم زیاد بكەین لە عێراق تا بتوانن موچەی پێ دابین بكرێت بەڵام ئێوە دەتانوت ئەمانە عیراقچین و دژ بە هەرێمن هەزار بوهتانتان بۆ ئەهۆندینەوە لەڕێگەی بەکرێگیراوکانتانەوە !!!

رێگەی دوەم : دەمان وت گەر دەزان داهاتی نەوت و مەرزەكان زیاترە لەو پارەی کە حکومەتی عیراق دەینێرت، ئەوە هیچ تەسلیم مەكەن و بە داهاتی ناوخۆ و نەوت و داهاتەكانی تر موچەی خەڵكی هەرێم بدەن بەبێ پاشەکەوت و دواکەوتن ئێوە کارێکی وابکەن ئێمەش و خەڵکیش دەست خۆشیتان لێدەكەین وكاریكی باشە بۆ سەرەتای بە كارهێنانی تاپۆ رەشەكەی ریفراندۆ!!!

لە نێوانی ئەم دوو رێگە هیچ رێگەیەكی تر نیە، بڵێن خۆمان نەوت دەفرۆشین، دواتر  بەشێكی بۆ توركیا بێت و بەشێكی تریشی بۆ كۆمپانیاكانی بنەماڵە بێت و پارەی مەرزەكانیش بۆ كۆمپانیاكانی حزب بێت، عیراقیش پارە بنێریت و لە كۆتایشدا هەر موچەی فەرمانبەران لە كاتی خۆی نەدرێت!!

 ئێستا هیچ بەخەڵک و موچەخۆری هەرێم مەفرۆشنەوە بەناوی کوردایەتی، سەبەبی ئەم کارانە ئێوەی دەسەڵاتبون ئەتانەوێت تاکەی هەلی نیاز پاکی عێراق بقۆزنەوە و خۆتان دەوڵەمەنتر بکەن و خەڵکیش برسیتر!

 گەر راست دەكەن ئەم بابەتە لە سەر كوردایەتیە دەی فەرمون لە خۆتانەوە دەست پێ بكەن (چوار وەزیرەكە و سەرۆك كۆمار و وەكیل وەزیركانتان و مدیر عامەكانتان و سەفیر  و ئەندام پەرلەمان و بەرپرسەكانی كورد كە خانەنیشین بوون ) بکشێننەوە لە حكومەتی عیراقی  وئێمەش دەگەرێینەوە بۆ هەرێمی كوردستان و وەک كارتێكی فشار لە سەر حكومەتی عێراق،  بەڵام وەك كورد دەڵێت ئێوە ( خۆرمیشتان دەوێت ) پارە و پۆست لە عیراق و داهاتی نەوتی هەرێم و داهاتەكانی تر بۆ خۆتان دەبەن و خەڵكیش بێ موچە بێت، چەن چەورە خۆرێکیش دەخەنەسەر شاشە بۆ پیلان هۆنینەوە و خەڵک چەواشەکردن هەروەک چۆن پەرلەمانتارێکی کوردستانتان ماوەی جارێک گیزە گیزێکەکات، باسی پردێ و سحێلادەکات، جاران کەپارەکە دەهات هەر باسی سحێلاو گوایە لەبەر ئەوە ناردویانەکە هەرێم هێزی هەیە  بەوعەقڵە بچوکەیانەوە وادەزانن عێراق لێیان ترساوە، ئێستا کەناینێرێت ئەڵێن ئەهـ ئەوە هەر لەبەر پردێ و سحێلایە داخەلەدڵیان کەناینێرن، بۆیە ئەو دەنگە ناشازانە بێ دەنگ بکەن و دەمی داخەن بازیاتر نەتانخاتە قوڕ، خۆی لەهیچ شتێکی کەم نیە ئەیەوێت خەڵکیش وەک خۆی کۆیلەو ماستاوچێتی درگای ئاغاکانی بێت، نا خەڵک"خۆناچەمێنێ"وەک ئێوە و ئاغاکانتان.

ئێستا گەر ڕوتان هەبێت گوێ لەخەڵکی دڵپڕ و چەوساوەی ئەم هەرێمە بگرن، بەهۆی خراپی و ناشارەزای و ملهوڕی ئێوەی نابەرپرس و گەندەڵ و فاسد چی بەهەرێمی کوردستان دەڵێن!

ڕوڕەشی لای خوداو ناوخەڵک و مێژوبن.


زیاتر