پێویست بەم هەموو شێر و رێویە ناكات

غالب محەمەد عەلی

پەرلەمانتاری عێراق
  23/12/2020  |    3443 جار خوێندراوەتەوە

گەر رۆژانە(٢٥٠) هەزار بەرمیل نەوت و (٥٠%)داهاتی مەرزەكان تەسلیمی حكومەتی عیراق بكەن، حكومەتی عیراق  (١٣،٤٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیون بۆتان هەناردە دەكات  ،كە دەتوانن(١٠،٤٤٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) بۆ موچە سەرفكەن وسی رۆژ جارێك و بێ لێبرین  موچە بە موچە خۆرانی هەرێم بدرێت، زیاتر لە (٢،٥٦٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ )دەمێنێتەوە بۆ خزمەتگوزاری و ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و (٥٠% ) داهاتی مەرزەكان و بەشێك لە نەوتەكە كە دەمێنێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم .

گەر  حكومەتی هەرێم ئەو رێژە نەوت و داهاتە تەسلیم نەكات  كەواتا داهاتەكەیان زیاترە لە ١٣،٤٥٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) ترلیون دەتوانن موچەفەرمانبەران بدەن و خزمەتگوزاریش بكەن لە هەرێمی كوردستان .

گەر هەر دوو پێشنیارەكەتان نەكرد ، كەواتا ئێوە درۆ دەكەن و داهاتی میلەت بۆ خۆتان بەكار دەهێنن ، بەندە پێم وایە گەر  دڕۆ پارەی بكردایە ئەوە بە دڕۆی  مەسرو و قوباد تاڵەبانی و بەرپرسەكانیتر دەمانتوانی داهاتێكی زۆر كۆ بكەینەوە!! چونكە لە ٢٠١٤ دەڵێن ریككەوتین و نەوتیش تەسلیم دەكەین ، نە ڕێكەوتن و نە بەرمیلێكی نەوتان تەسلێم كرد ،ئێستا تازە بە تازە قوباد  تاڵەبانی بە دڕۆ دەڵێت ڕێككەوتین !!كەس نازانێ لە  سەر چی ڕێكەوتن و لە گەڵ كێش ڕێكەوتن چونكە دەسەڵات لای پەرلەمانە نە كەسێكی تر ، هەست دەكەم وەفدەكە لە نێوان خۆیان رێككەوتن نەك عیراق !!


زیاتر