دادگای فیدراڵی و ئەگەری پاشگەزبونەوە لە بڕیاری تەوتین و كورسی کۆتاكان؟؟

چۆمان محەمەد

رێكخەری ژووری یاسایی گۆڕان
  30/04/2024  |    2256 جار خوێندراوەتەوە
وەك بنەمای گشتی بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی یەكلاكەرەوەیەو تانەی لێنادرێت وهێزی پابەندكاری هەیە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان،واتا دادگا  یەكجار بڕیارو قسەدەكات كەكۆتاییە،بەڵام بەپێی مادەی ٤٥ لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای ناوبراو  مافی پاشگەزبونەوە لە بڕیاری خۆی هەیە(العدول عن القرار)،واتا ئەم دادگایە کار بە پێشینەی دادوەری ناكات(السوابق القضائیە)،بەڵام پاشگەزبونەوەش لە بڕیار چەند مەرجێكی پیویستەكە بریتین لە:
۱_بونی داوایەك واتا داوایەكی تازە بۆ ئەو پرسە تۆماركرابێت كە پێشتر دادگا راوبڕیاری خۆی وتوە واتا ئەمە ڕێگای تانەدان نیە..
۲_دەبێت پێویستیەك یاخود زەرورەتێك هەبێت پاڵ بەدادگاو بنێت كە بەرژەوەندی گشتی ودەستوری هەبێت نەك بۆ بەرژەوەندی كەسی وحزبی،ناشبێت پاشگەزبونەوەكە كاریگەری بخاتە سەر پێگە یاسایەكان و مافە بەدەسهاتوەكان..
بەسەرنجدان لە مادەكە ڕێگە پێدراوە پاشگەزبونەوە لە بڕیاری دادوەری،كە لەساڵی ۲٠٠٥ تا ئێستا دوو دەستەی هەبوە دادگا چەندین بڕیار هەن پاشگەزبونەتەوە لێی،ئەوەی جێی سەرنجە دەستەی نوێی دادگاكە زۆر بڕیارو بنەمای پێشوی هەیە پاشگەزبوەتەوە لێی..
لەوانە دادگای فیدرالی لە ۲۱/۲/۲٠۲٤ دوو بڕیاری دەركرد بۆ پرسی موچەو پرسی هەڵبژاردن كەمشتومڕو لێكەوتەی لەسەر هەرێم دروست كردوەبەتایبەت(پرسی تەوین كردن لەڕێی بانكی فەرمی لەبری ئەژماری من،لەگەڵ پرسی نەمانی ۱۱ كورسی كۆتاكان)هەوڵەكانی حكومەت بەتایبەت پارتی بۆ ئەوەیە بریاریك بۆچونێك لەلایەن دادگای باڵای فیدرالی دەربچێت بۆ  پاشگەزبونەوە لەم بڕیارانە یاخود راڤەو تەفسیرێك بدرێت بۆ رێکكەوتنی نێوان هەرێم وبغداد،سەرباری ئەوەی هیچ شتێك لە عێراقدا ئەستەم نیەگەر فشاری سیاسی ورێكەوتنی سیاسی هەبێت،بەڵام بەسەرنجدان لەناوەرۆكی بڕیارەكەی دادگای فیدرالی و هەنگاو جوڵە سیاسیەكان وململانێكان ،وە چواندنی دادگای فیدرالی بە محكەمەی شۆرش ولیژنەی سیاسی بەقورسی دەبینین یاخود پێشبینی كراو نیە بڕیاری پاشگەزبونەوە بدەن بەتایبەت كە بڕیارەكان سێ  مانگی بەسەردا تێنپەڕیوە جا نازانرێ چیش رودەدات لە عێراقێكدا كە پێشبینی كردن بۆ ڕووداوەكان زۆر قورسە...
 
زیاتر