مووچە لەنێوان مووژدەی هاتن و دواکەوتنێکی تردا؟؟

چۆمان محەمەد

رێكخەری ژووری یاسایی گۆڕان
  17/08/2024  |    555 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوەڕاستی مانگی ۸ داین، تا ئێستا موچەی مانگی حەوتی ئەم ساڵ نەهاتوە، هیچ دیاریش نیە بەغداد ئاخۆ لەكەیدا موچە دەنێرێت، حكومەتی هەرێم مامەڵەیەكی دروست وراسگۆیانە لەگەڵ ئەم پرسەدا ناكات، نە روونی دەكاتەوە بۆ خەڵك و مووچەخۆرانی هۆكاری دواكەوتنی موچە چیە، نە باسی ئەو گرفت و کێشانە دەكات لە لیستی موچەدا هەیە، نەدەچێتە ژێر باری جێبەجكردنی ئەركەكانی 
،لە كاتێكدا كێشەی جدی وراست و پر لە هەڵە لە لیستی موچەخۆران و خانەنیشینان و ژمارەیان و زانیاریەكانیاندا هەیە، بە پێچەوانەوە لەبری زوو چارەسەركردنی کێشەکان و نەهێشتنی هەڵەو زانیاریە ناڕاستەكان دێن تەنها قەوانە سواوەكە لێدەدەنەوە، دەڵێن ئیمە ئیلتیزاماتی خۆمان جێبەجێكردوە و چاوەرێی حكومەتی عێراقین، كە پارەكەش دێت دەیكەینە جەژنانە و موژدانەمان پێدەدەن بەردەوامیش دەڵێن نامانەوێت پرسی موچە ببێتە  بابەتێکی سیاسی و سەردێڕی هەواڵەكان بەداخەوە هەر دەبێت و بەردەوامی هەیە..
لەدوایین پێشهاتدا بەپێی دوو نوسراوی دیوانی چاودێری دارایی عێراق کە واژۆی  سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی لەسەرە. لە ڕۆژی ۱٤ی ئەم مانگە بڕیاردراوە بە دروست کردنی لیژنەیەکی ۱٥ کەسی کە پێک دێن لە کەسانی شارەزای بواری چاودێری دارایی کە دوو بەڕێوەبەری گشتی سەرپەرشتی دەکەن. 

جگە لە وردبینی لیستەکان لە بەغدا سەردانی هەرێم دەکەن و وردبینی لە لیست و میلاکاتی سەرجەم وەزارەتەکانی حكومەتی هەرێم دەكەن، ئەمەش دەرخەری تێبینی وكێشەی جدییە لەسەر زانیاری لیستەكان ئومێد دەكەین نەبێتە گرفتی دواكەوتنی موچە..
لەكۆتاییدا ئەوەی پێویستە بوترێت هێشتنەوەی ئەم دۆخەو ملەنەدان بۆ جێبەجێكردنی ئەركە یاساییەکان(تەوتین و رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ) درێژەدانە بەكێشەكان، هەرچەندە حكومەتی عێراقیش بێ باكە و كەمتەرخەمە لەچارەسەری ریشەیی ئەم پرسە..
ئێستاش  كە ئەم راستیانە دەڵێین دیسان دەڵێن ئەمانە جاشن و خۆفرۆشن ودژی حكومەتەكەی خۆیانن..

زیاتر