به‌شداریكردن‌و نه‌كردنی هه‌ر هێزو لایه‌نێكی سیساسی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و دیموكراسییه وه‌جۆرێكه له‌مافی حزبه‌كان له‌ژیانی سیاسی‌و پرۆسه‌ی دیموكراسی، به‌ڵام هه‌وڵدان بۆ په‌ك خستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و رێگریكردن له هه‌ڵبژاردن مه‌رامێكی مه‌ترسیداره‌و ده‌بێت رێی لێبگیرێت.
دوای راگه‌یاندنی ره‌سمی پ د ك له بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ , پێویسته لایه‌نه‌سیاسییه‌كانی تر مكورتربن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كات‌و ساتی دیاریكراوی خۆیدا كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریاری لێداوه له 10 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌گه‌رچی پارتی له راگه‌یاندراوه فه‌ڕمییه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی نه‌داوه به‌وه‌ی كه حزبه سیاسیه‌كانی تر ده‌توانن خۆیان هه‌ڵبژاردن بكه‌ن‌و پرۆسه‌ی سیساسی په‌ك نه‌خرێت, ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی , پارتی حه‌قی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌هۆكاری ئاماده‌نه‌بونی بۆ هه‌ڵبژاردن‌و یاخود هه‌زم نه‌كردنی سیسته‌می پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن یاخود له‌بارنه‌بونی دۆخی ناوخۆیی‌و ئه‌قلیمی‌و ده‌ولی بۆ حزبه‌كه‌ی له ئێستادا نه‌توانێت بچێته بردنه‌وه‌ی گره‌وێكی واوه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه كۆسپ‌و ته‌گه‌ره بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و رێگریكردن له هه‌ڵبژاردن دروست بكات, چونكه له‌حاڵه‌تێكی ئاوهادا ئه‌وه‌ی پارتی له‌بایكۆته‌وه ده‌بێته كوده‌تایه‌كی سپی به‌سه‌ر په‌رله‌مان‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و حكومه‌ت‌و ده‌زگا شه‌رعییه‌كانی تری هه‌رێمدا بۆ درێژه‌دان به‌و واقیعه حوكمڕانییه‌ی ئێستا كه غه‌رقی گرفتی سیاسی و ئابورییه له‌كوردستان، ئه‌وه‌یش نابێت بێده‌نگی حزبه‌سیاسییه‌كان‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و رای گشتیی ناوخۆیی‌و ئه‌قلیمی‌و نێوده‌وڵه‌تی لێبكه‌وێته‌وه چونكه هه‌وڵێكی مه‌ترسیداره بۆ خۆسه‌پاندن‌و ناشرینكردنی ئه‌زمونی سیاسی‌و حكومرانی كوردستان له‌به‌رچاوی دۆستان‌و دوژمنان لادان له به‌ها جوانه‌كانی راپه‌رین‌و شۆرشی خه‌ڵكی كوردستان.
ئه‌گه‌ر حزبه‌سیاسیه‌كانی كوردستان به ته‌نگ پرۆسه‌ی دیموكراسی‌و گۆرینی شێوازی حوكمداری ئێستان له‌كوردستان پێویسته چی زووه خۆیان ساز‌و ئاماده‌بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن , به‌هه‌مان شێوه‌ش گه‌ر پارتی له‌خه‌می ئه‌زمونی كوردستانه‌و یه‌قینی به دیموكراسییه رێگری‌و قه‌یران دروست نه‌كات به‌ڵكو هانی حزبه‌كان بدات بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌روانه‌بێت ئه‌وه بایكۆت نییه كوده‌تایه.