وەك كورد، لە دەبابە نەترساوین، بەڵكو لەخیانەت ترساوین

هەڵۆ جەلال

ڕۆژنامەنووس
  31/08/2024  |    446 جار خوێندراوەتەوە
تەمەنم هێندە نییە زۆر باسی رابردوو بكەم، بەڵام 28 ساڵ پێش ئێستام بیردێت، وتیان دەبابەكان هاتنەوە بۆسەر هەولێر، دەیان و سەدان پێشمەرگەو خەباتگێڕ شەهید بوون و تا ئێستاش ژمارەیەكیان بێ‌ سەروشوێنن، بیرم دێت، ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان كەوتنە ناو بۆسەی جاش و كەوا سوری بەر لەشكری رژێمی بەعس لە 1996 و لەویادا ژمارەیەكیان لێ‌ شەهید كردن و ژمارەیەكی تریشیان بەناوی چەكداری وڵاتێكی دراوسێیەوە خراونە ناو سەیارەو سوكایەتیان پێكراو تا ئێستاش نازانرێت، تەرمەكانیان لە كوێیە، ئەوە ئێمەی، كوردین، یەكێتین لە دەبابە ناترسین، بەڵكو بەردەوام لە وانە دەترسین هەر كاتێك باریان لەلێژی بێت، خێراو دەست و برد، خیانتێك لە هەگبەكەیاندا حازرە، ئەویش لە گیانی خۆمان ناترسین، لە نیشتمانە بێ‌ نازەكەمان دەترسین.
زیاتر