هەولێر وەردەگیرێتەوە؟

  31/08/2024  |    531 جار خوێندراوەتەوە

ئیدیۆمی سەرەتانی و دروشمی زاڵی ناو بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و بەتایبەت لە بازنەی  هەولێر (هەولێروەردەگرینەوە )یە.

ئەم درووشمە لای بەشێک لەهاوڵاتی و تەنانەت لایەنە سیاسییەکان، تەنها درووشمێک بوو هیچی تر، ئەمڕۆ لەیادی خیانەتی ٣١/ئاب لەهەولێر و سلێمانی و شارووشارۆچکەکان، پەیامێکی ڕوون بوو بۆ پارتی، لای پارتی هەولێر وەردەگرینەوە، تەنها درووشم نیە، بەڵکو تێگەشتووە، وەرگرتنەوەی هەولێر پلان و بەرنامە و ستراتیژە لای یەکێتی و ئامانجی سەرەکی یەکێیتییە لەم هەڵبژاردنەدا.

چونکە بۆ یەکەمجارە یەکێتی بەو خەستییە و بەو کۆدەنگی و یەکڕیزییە دەچێتە هەڵبژاردن و جوڵە و هەنگاوەکانی یەکێتی و هەولێرییەکان، بۆ پارتی شۆکهێنەرە.

هەربۆیە ئەمڕۆ لە پەرچەکردارێکی لەرزۆکدا و لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەهەولێر خۆپیشاندانی بەکۆمەڵێک عەرەب و بەنگلادیشی و چەندکەسێکی پارتی ئەنجامدا، کەئەمەش عوزرە بەسەر قەباحەتەوە، لەئەرزو ئاسمانی هەولێر مانۆڕی سەربازی بە کەرەستەی حکومەت ئەنجامدا. پیلانێکی ترسانک دانرابوو، یەکێتی ژیرانە پیلانەکەی پوچەڵکردنەوە.

یەکێتی لەچەند ڕۆژی ڕابردوو لەناو ئەو هەموو ململانێ و پیلانگێڕییە ناوخۆی و ئیقلیمییە، توانی کەرکووک وەربگرێتەوە، ئەمەش وایکردووە پارتی ئێستا لەسترێز و شۆکدایە، ئەمەش وایکردووە، هەنگاوەکانی ئاسایی نین و یەکەم جارە پارتی باوەڕی بەوەیە لەهەولێر دژی یەکێتی خۆپیشاندان بکات. بۆیە وەرگرتنەوەی هەولێر نەک مەحاڵنییە، بەڵکوو بژاردەیەکی کراوەو نزیکە لە ڕوودانی، ئەوەی چەندین ساڵە خەونی هەموانە بەتایبەت لایەنەسیاسییەکانی دیکەش یەکێتی خەریکە دەیکاتە دیفاکتۆ، ئەمجارە حەقە پشتیوانی یەکیتیبن...

زیاتر