باشتر بوو

  13/09/2023  |    659 جار خوێندراوەتەوە
باشتر بوو سەرۆكی حكومەت پێش ئەوەی نامە بۆ جۆبایدن و هەركەسی تر بنێرێت و داوایی هاوكاری و دەستگیرۆی بكات، دەبوو روو لەخەڵكی هەرێم قسەیەكی نوێ، جوڵەیەكی نوێی بكردایە.
 جوڵەیەك بەرپرسیارێتی پیشانبدایە لەهاتنە پێشەوەی ئەم دۆخە،  كەوەك خۆی دەڵێت، خۆێن لەجەستەی ئەم ئیدارەو حوكمرانییەو خەڵكەكەی دەتكێت.. سەرۆكی حكومەت دەبوو، پێش ئەوەی داوای دەستی دۆستایەتی و هاوكاری بۆ دەرەوە راكێشێت، پێویست بوو ئاورێكی لە خەڵكی هەرێم و هاوپەیمانە كوردییەكانی و لایەنەكانی بەشدارو  شەریكی حكومەتەكەی بدایەتەوە، من تێناگەم بۆ سەركردەكانی كورد هەرگیز لایان شەرم نەبووە، داوای هاوكاری لە غەیرە كورد بكەن بە دوژمن و نەیارە مێژینەكانیشەوە، بەوانەشەوە كە تابناگوێیان خوێنی كوردی لێ دەتكێت، بەڵام بۆلایان شەرم و نەكردە بووە روو لە خەڵكی خۆیان بكەن و بەزمانێكی دور لەلوتبەرزییەوە داوای هاوكاری بكەن، بەراستی سەیرە سەری زمان و بنی زمانیان باسی تەبایی و ئاشتی و لەخۆبردەییە، كەچی  لە 30 ساڵی حوكمرانیان بەردەوام لە دۆخی شەر دابوون و ئێستاش لەدۆخێكی وەك ئەمرۆدا ئەوەی نابینرێت تەبایی، ئاشتی و پێكەوە ژیان و لێبوردەییە، ئەوەشی زۆرە كینەو پیلانە لەدژی یەكتری و پشتكردنە خەڵكە بە لەبەرچاو نەگرتنی قوتی ژیانیشیانەوە...
زیاتر