به‌ڕه‌ڵایى و چه‌ته‌گه‌رایى له‌ زارى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌

سەرتیپ وەیسی کەریم

رۆژنامەنووس
  07/10/2020  |    654 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای "گەنەڵ ئینێرجى " لەسنوری قەزای قەرەداغ لەشاخی قۆپی ئامادەکاری بۆ لێدانی بیری نەوت ئەکات. کۆمپانیای ناوبرا لەبەر ئەوەی قۆرخکاری بۆ چەند کۆمپانیاییەکی دیاریکراو کردوە، کەپشکی گەورەی ( د. ش م )ى براى جه‌عه‌فه‌ر شێخ موسته‌فا و ( ج. ش ك)ى تیادایە، کە ئەمەش دەرگای لەسەر چەندین کێشە و رووداوی نەخوازراو کردۆتەوە لەناوچەکەدا، کە یەکەم بەرکەوتنیان لەگەڵ گوندی سەرکۆی نزیک بیری نەوتەکە بو، کە ئەنجامەکەی بە دەستگیرکردنی چەند کەسێکی خەڵکی گوندەکە و دەرکردنی کۆمپانیاکە لەسنوری گوندەکەدا لەلایەن خەڵکەوە لێکەوتەوە .

فیڵد و حه‌قڵى نەوتی قەرەداغ لەلایەن کۆمپانیای گەنەڵ ئێنرجی تورکیەوە خاوەندارێتی ئەکرێ، لەسەرەتای خۆناساندیان داوای سیڤی کۆمپانیا ناوخۆییەکانیان کرد (١٧) کۆمپانیای ناوخۆی قەراغی سیڤیەکانیان پێشکەش کرد، دواتر بە بیانوی تۆمار نەبونیان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، ھەمو کۆمپانیا ناوخۆیەکانیان بێبەشکرد له‌ پڕۆسه‌ى ته‌نده‌رینگ، کاری تەختکردن و شه‌قام و پرۆژەی ئاوی حەقلی نەوتەکەیان پێشکەشی کۆمپانیا (KNR ) کرد، لە بەر ئەوەی پشکی گەورەی ( ش د) و بریکاری پێشوی وەزارەتی ناوخۆی تیایه‌.

بەڵێنیان بەکۆمپانیا ناوخۆییەکاندا لەڕێگەی کۆمپانیای (KNR ) کاربەم کۆمپانیانە بدرێ لە قائیمقامیەتی قەرەداغ ئاگاداری بڵاوکرایەوە و ئامێره‌كانیان خستە تەندەرەوە نرخی كاتژمێرێك كاركردنى شۆفڵ ٢٥ھەزاریان دانابوو تا کۆمپانیاکان كێبڕكێى لەسەر بکەن. ئەمەش بووە سەرەتای کێشەی خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ کۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجى تا گەیشتە ڕاکێشانی بیری ئاو بۆ بیری نەوتەکە، له‌به‌رئه‌وه‌ى بیره‌كه‌ لە گوندی سەرکۆ و لە تەنیشتی پڕۆژه‌ى ئاوی گوندەکە بەنیازی لێدانی بیربو، کە کاریگەر راستەوخۆی لەسەر سەرچاوەی ئاوی گوندەکە دروست ئەکرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆمپانیاکە پشکی گەورەی ئەو دوو بەرپرسەی تیادابوو گوێیان بە ناڕەزایەتی گوندەکە نەدا، ئەمەش بووە ھۆکاری ڕێگری خەڵکی گوندەکە لە کۆمپانیای (KNR)، تا لە سنورەکەیان کار بکەن و ئەوانیش ھێزێکی زۆری ئاسایشیان لەسلێمانیەوە ھێنایە سەرە خەڵکی گوندەکەو گرژی لێکەوتەوە ھێزەکە تەقەیانکردوو پەلاماری خەڵکی گوندەکەیاندا حەوت کەسیان لێ دەستگیرکردن بەناوەکانی ( بێستون علی قادر، ئازاد فە تاح محمود، بە رزان ئازاد فە تاح ، محسین خالید علی، سە فین خالید علی، زە ردە شت محمود یٔە مین، هێمن محمود یٔە مین).

بۆشەوی دواتر کەس وکار و خەڵکی گوندەکە بەچەکەوە ھەڵیان کوتایە سەر ئامێره‌كانى کۆمپانیای (KNR) و لەگوندەکە دەریان کردن و تا ئێستاش کێشەکە بەھەڵواسراوی ماوەتەوە.

له‌ ئێستادا دانیشتوانى گونده‌كه‌ چه‌ند داواكارییه‌كیان هه‌یه ‌:

١-چاودێری وردی ئەم پڕۆژەیە بن لە چۆنیەتی پێدانی تەندەر تا ڕۆژی ھەڵپچرینی تەندەر.

٢-نەھێڵدرێت جگە لە خەڵکی سنورەکە کۆمپانیا لەژێر ھیچ بیانویەکدا خەڵك لەدەروەی سنورەکە کارپێبکات.

٣-ڕێگەنەدرێ ھیچ ئامێر و پێویستیەك کە لە سنورەکە دەست بکەوێ لەدەرەوە بھێنرێت .

٤-کۆمپانیاکانی سنورەکە ئەولەیەتی ئەو کۆپانیایانەبن کە کاریان پێ ئەدرێ.

٥- ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای گەنەڵ ئاگادار بکرێتەوە ئەوکەسانەی لە ئۆفیسی سلێمانی کۆمپانیاکە کار ئەکەن خاوەنی پشك و رێکەوتنی ژێر بەژێرن لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەو دوو بەرپرسەی ناویان هێنراوه‌.
زیاتر