ئومێد خۆشناو به‌راورد به پارێزگارى پێشوو خراپى و باشى خۆى هه‌یه له‌وانه :
*كێشه‌ى ئومێد خۆشناو ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كنۆكراتى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مایى حزبى بوون و موجامه‌له گه‌یشتۆته ئه‌و شوێنه، ئه‌وه‌نده‌ى باوه‌ڕى به قسه‌كردن هه‌یه و ئه‌وه‌نده باوه‌ڕى به كاركردن نییه، له‌كاتێكدا پارێزگار پارێزگارى هه‌موو شاره .
*له ماوه‌ى رابردوودا، ئومێد خۆشناو به‌شێك بووه له زه‌قكردنه‌وه‌ى ململانێى و دروستكردنى رقى سیاسى و حزبى له نێو سۆشیال میدیا و راگهیاندكان، بۆیه تاوه‌كو ئێستاش به‌شێكى لایه‌نه‌كان هه‌ر به‌و چاوه سه‌یرى ده‌كه‌ن .
*ئومێد خۆشناو، له‌و پیاوانه‌یه هێشتا له ناوه‌وه‌ى خۆیدا گه‌وره نه‌بووه، بۆیه هه‌موو كات حه‌زى به موجاماله و ته‌له‌فۆنى سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له ئه‌ركه‌كه‌ى به لاوازى ده‌ربكه‌وێت .
*ئومێد خۆشناو پیاوێكى ئیدارى نییه و روئیا‌و دونیا بینى بۆ حكومه‌تێكى بچووكراوه‌ى گرینگى وه‌كو هه‌ولێر و سێكته‌ره‌كانى خزمه‌تگوزارى نابێت، بۆیه به ته‌نها بێت و تیمى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ داده‌نرێت ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت .
*ئومێد خۆشناو له خولى پێشووترى په‌رله‌مان وه‌كو كاندیدى پارتى ده‌نگێكى زۆرى هێنا، به‌ڵام له خولى دواتردا ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كرد، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه ناوبراو به‌شێكى له پێگه‌و سو معهى پێشووترى له ده‌ستداوه .
*ئومێد خۆشناو ره‌نگه وه‌كو به‌رپرسى لق خۆشه‌ویست و قبوڵبكراو بووایه، به‌ڵام بۆ پارێزگارى شارێكى وه‌كو هه‌ولێر پارتى تیایدا زۆرینه نییه، ره‌نگه ئه‌و حزبى بوونهى وابكات كه‌سێكى بێزراو بێت لاى هه‌ندێ خه‌ڵك و لایه‌ن .
*تاڕاده‌یه‌ك فرسه‌ت سۆفى به گه‌وره‌یى و لێهاتووى خۆى له نێوان ( مه‌سعود بارزانى و مه‌سرور بارزانى و نێچیرڤان بارزانى) قبوڵ كرا‌و بوو، به‌ڵام ئومێد خۆشناو له گچكهیى خۆى وه‌كو كادیرێك له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه قبوڵ كراوه. دانانى ئومێد خۆشناو له ئه‌نجامدا نه بۆ مه‌سرور بارزانى و نه بۆ نیچیرڤان بارزانى سه‌ركه‌وتن و شكست نییه، چونكه پیاوێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه و قوه‌تى هه‌ردووكیان له لاوازى ناوبراودایه، بۆیه هه‌ردووكیان قبوڵیان بوو .
*ئومێد به‌هه‌مان شێوه له ئاست سه‌ركرده‌كانى پارتى له ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له هه‌ولێر لاوازه، هه‌ریه‌كه‌یان خۆیان له ئه‌و به گه‌وره‌تر ده‌زانن. جگه له‌وه‌ش ناشتوانێت له به‌رامبه‌ر هه‌ندێك سه‌رمایه‌دار و بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌ندى گه‌نده‌ڵكارى هه‌ولێر بوه‌ستێته‌وه .
* له‌گه‌ڵ ئه‌و سیفه‌تانه‌ى هه‌یه‌تى ، به‌ڵام ئومێد خۆشناو كه‌سێكى ساده و كۆمه‌ڵایه‌تییه و له قه‌زیه كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینییه‌كان پابه‌ندى ته‌واوى هه‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ك خاڵى به‌هێزى ئه‌و لاى خه‌ڵكى هه‌ولێر په‌سه‌ند كراوه، جگه له‌وه‌ى به‌راورد به خه‌ڵكى دیكه كه‌متر له قه‌زیه‌ى گه‌نده‌ڵى تێوه گڵاوه و زۆرجاریش وه‌كو كوڕه هه‌ژارێك خۆى نیشانده‌دات.