بە سادەیی؛ ئەم هونەرە پێرفۆرمانسە ڕووە ناشرینەکەی نێرسالاریی کوردییە

ئیسماعیل حەمە ئەمین

نوسەر و دەروناس
  26/10/2020  |    1987 جار خوێندراوەتەوە
ئەم کارە بە ڕای من ئامانجی خۆی پێکاوە، چونکە هونەری پێرفۆرمانس ئامانجی دنەدانە، دروستکردنی بێزاریی و هەژاندنی تووڕەییە، بۆ هیچ نام بۆئەوەی بپرسین؛ ئەو شتە ناشرینە چییە کە هیچ مانایەکی نییە؟ باشە مانای چییە؟!..

لێرەوە گەڕان بە دوویی مانای دەرپێی ژنانێکی لاقەکراو، ئەو ئاوێنەیە دەداتە کۆمەڵگە بۆ ئەوەی لە ڕۆژی نیوەڕۆدا کۆمەڵگە ناشرینی خۆی ببینێت.

هەر بۆیە تووڕەبوونەکان لە ژێر هەر بەهانەیەکدا بن، لە کۆنەستێکی
 ژنکوژیی و پیاو سالاریی و نێرخواز و لاقەکەرییەوەیە کە نایەوێت کارە ناشرینەکانی خۆی ببینێت. لێرەوە ئەم هونەرە ڕێک لە و (کۆنەستە کۆمەڵیە - kollektives Unterbewusstsein) نیشاندەدات و لەمەدا تەواو پەیامی خۆی گەیاندووە.

دیارە لە پێش جەنگی جیهانی یەکەم دادییەکان (دوشامب وەک نمونە) هاتن تەنها میزدانێکیان دانا، یان ئاودەستێکی ڕووکەش ئاڵتونی و چەند پارچە ڕۆژنامەیەک و دوای ئەوانیش سوریالیەکان، هەر بۆیە دنەدان و تووڕەیی هەژاندن بەشێکی ئەم جوڵانەوانە بوو، بێگومان هونەری پێرفۆرمانسیش ڕەگەکانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕەخنە گەورەییەی هونەر لە دونیای دەگرێت. .

زیاتر