"ئەمە ئاشبەتاڵی حوکمڕانی نەبێت چییە؟!"

هۆشیار عەبدوڵا

پەرلەمانتاری عێراق
  02/08/2023  |    1007 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی ٢٠٠٥، هەرێمی کوردستان، وەک هەرێمێکی دەستوری لە چوارچێوەی عێراقی نوێی دوای دکتاتۆرییەت درایە دەست مەسعود بارزانی، ئەو کات هەرێم لە هەموو ڕویەکەوە بەهێز بوو، زۆر بەهێزتر بوو لە ناوەراست و خواروی عێراق، بیانیەکان بە هەرێمیان دەگوت عێراقێکی تر یان عێراقێکی جودا!

ئەو هەرێمە، دەوڵەمەندە، بەهێزە، خاوەن رێزە کە جگە لە داهاتی ناوخۆ ساڵانە ملیاران دۆلاری لە عێراقەوە بۆدەهات، درایە دەستی بارزانی، خۆی و حزبەکەی و خێزانەکەی بریاردەری یەکەم و کۆتایی بوون، سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و نەوت و زۆرینەی داهاتی نا نەوتی و سیاسەتی دەرەوە لای ئەوان بوو!

لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی هەرێمدا، لەجیاتی گەشاندنەوەی زیاتر و پەیداکردنی دۆستی زیاتر و بەهێزکردنی ژێرخان و سەرخانی هەرێمەکە، بارزانی سەرقاڵی دروستکردنی ئالۆزی و ئیدارەدانی تەنگژەکانی بوو لەگەڵ (بەغدا و سلێمانی)! لەبری بایەخی بۆ هەرێم سەرقاڵی بایەخدان بوو بە خێزانەکەی و حزبەکەی! 

ساڵی ٢٠١٧ کاتێک بارزانی بە ناچاری دوای ریفراندۆم پۆستەکەی دایە دەستی برازاکەی هەرێمێکی لاواز، بێ پشتوپەنا، گەیەنداربوو بە دۆخێک کە چاوی لەوە بێت عەبادی دەرگای حیوار دانەخات! لەو کاتەشەوە پرسی کورد لە عێراقدا لە کێشەی خاک و هاوبەشی دەسەڵات و داهاتەوە گۆڕا بۆ ئەوەی تەنها چاوی لەوەی بێت موچەی پێ بدرێ!

زیاتر