ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢٩ ی ١٢ ی ٢٠٢٢ لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و سەوزکردنی کوردستان و دەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
هەڵمەتەکە گەیشتە سنووری شارەزوور و لە دارستانی چەناخچیان چەندین تیمی شارەزاو پسپۆڕ دەستیان بە ئامادەکارییەکان کرد و کارەکانی لێدانی گرادۆنی و چاڵ دەستی پێکرد وەک ئامادەکاری بۆ چاندنی نەمام بەپشتیوانیی هەڵمەتی نیشتمانی ناشتنی یەک ملیۆن نەمام .
لەوبارەیەوە کامەران محەمەد فەرەج لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی تانجەرۆ دەستخۆشی لەو دەستپێشخەرییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد و رایگەیاند ئەمڕۆ دەستیان کردووە بەکارکردن لەو رووبەرەدا کەساڵانێکە داوادەکەن سەوزبکرێت و بکرێتە دارستان.
هاوکار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی دوای بەسەرکردنەوەی ئامادەکارییەکان ، رایگەیاند پرۆژەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی باشترین دەرفەتە بۆ دروستکردنی دارستانی نوێ و زیادکردنی سنوری دارستانەکان جگە لەسودەکانی بۆ ژینگە و سەوزایی دەرفەتێکی باشیشە بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ کەسانی بێکار، بەتایبەت لەم پرۆژەیەدا کەژمارەیەک کەسی بێکاری گوندەکان لەگەنجان هەڵبژێردراون بۆ کارکردن و خزمەتکردنی دارستان و ژینگە.
هاوکار جەلال وتیشی وەک بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەردەوام دەبین لەکارکردن و سەرباری رۆژانی پشوو هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆژەکە، و سەوزکردنی شارە خۆشەویستەکەمان .
#ئاشتکردنەوەی_سلێمانی