سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پیلانێک هەبوو لەنێو خۆپیشاندانی مامۆستایان تەقەکرێت و دۆخی سلێمانی تێکبدرێت، هاوکات پیلانی شێواندنەکە شکستی هێنا.
سەرچاوەکە ئاماژەیبەوەشکرد، ئەم کارە هیچ پەیوەندییەکی بە مامۆستایانەوە نەبووە و نییە بەڵکو لایەنێک بە بەرنامە ویستوویەتی ئەنجامی بدات.
وتیشی، ئەم زانیارییانەمان بە دەقیقی پێگەیشتووە، تەنانەت جۆر و شێوازی تێکدانەکەشمان پێگەیشتووەروونیشیکردەوە، دوای دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکان و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیاندا هێزە ئەمنییەکانیان راسپارد کە لەبەر دۆخی ئارامی سلێمانی بەهیچ جۆرێک ئەو خۆپیشاندانە ئەنجام نەدرێتتا چی تر مامۆستایان نەبنە قوربانی دۆخی خراپی سیاسی لە هەرێمی کوردستان
سەرچاوە باڵا ئەمنییەکە دەشڵێت، هۆکاری رێگریکردنەکەی ئەمجارەش لە خۆپیشاندانی مامۆستایان تەنها بۆ شکستپێهێنانی ئەو پیلانە بووە کە بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی داڕێژرابوو و خۆشبەختانە شکستییهێنا.