فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی کارەکانی خولی 51ـی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی 51ـەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی لە ئیستانبوڵ، لەگەڵ عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوه‌كه‌ی وەزارەتی دەرەوەی عێراق هاتووه، فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی، باسیان لە کاریگەرییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و کاردانەوەی لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
فوئاد حوسێن، جەختی لە پێویستی راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و پاراستنی دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و خەڵکی سڤیل لە هێرش و بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ئاماژە بەوەشدەکات، له دیداره‌كه‌دا فوئاد حوسێن به بایه‌خه‌وه باسی گرنگی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی كردووه له‌گه‌ڵ عێراقچی و رایگه‌یاندووه، له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و هه‌موو لایه‌كه كه به رێگه‌ی دانوستان و دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و به په‌له هه‌ردوولا بێنه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ یه‌كتر.
فوئاد حوسێن جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه له ناوچه‌كه.