وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: ڕێگریی تەواومان کردووە لەوەی ماددەی هۆشبەر بچێتە ناو چاکسازییەکانەوە

  5   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمی حکومەت، ڕێگرییان کردووە لەوەی هیچ ماددەیەکی هۆشبەر بچێتە نێو چاکسازییەکان.

کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، گرنگە هەرێمی کوردستان نەخشە ڕێگەیەکی هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر.

دەشڵێت، ئێمە لە کوردستان خاوەنی شەش چاکسازیین کە تیایاندا سەنتەری تایبەت بە چارەسەریی ئالوودەبووان هەیە، تا ئێستا 765 کەس چارەسەرییان وەرگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو شەش چاکسازییەی هەرێمی کوردستان، سێ چاکسازیی بۆ پیاوان، سێ چاکسازیش بۆ ئافرەتان و منداڵانن، ماددەی هۆشبەر بە دەگمەن دەگاتە نێو چاکسازییەکان، مەگەر کەسوکاری بەندکراوان لە شوێنێک بیشارنەوە، پاسەوانەکانی چاکسازییەکان نەتوانن بیدۆزنەوە. ئێستا بازرگانیی بە ماددەی هۆشبەر لە نێو چاکسازییەکاندا لەگەڵ قاچاخچیانی دەرەوە، بە تەواوەتی بنبڕ کراوە.

 


ڕیکلام