سه‌رچاوه‌یه‌ك: هه‌رێم به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌ نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات

  6   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی زانیارییەکان کە لەلایەن سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد بە کەناڵ8 راگەیەندراوە، هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق سەبارەت بە مووچە، رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەو شاندەی بڕیاربوو سەردانی هەولێر بکات، هەر لە بەغدادەوە راپۆرتی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکوەزیران کردووە. سەرچاوەکە ئەوەشی راگەیاند، هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنییە نەوت رادەستی بەغداد بکات، ئەمەش پێچەوانەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادە. بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ ئەم مانگە و بە مەرجی ناردنی مووچە، ئامادەیە بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات، بەڵام بۆ مانگەکانی داهاتوو ئامادە نییە ئەو بڕە پارەیە رادەست بکات، چونکە بە وتەی خۆیان، ئەو بڕە زۆرە و ناتوانن دابینی بکەن.


ڕیکلام