دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند

  3   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانیان دەستبەسەربڕی(٤)کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر بگرن و دوو بازرگان دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، شەوی ٢٠٢٥/١٠/١٣ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی(٤)کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری(کریستاڵ) و بڕی(٧٥٠)دەنک حەبی ترامادۆڵ بگرن.

لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢٦لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.


ڕیکلام