بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی شاری هەڵەبجە دەکەین لەم کەشوهەوا باراناویەدا کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بە گشتی بوەتە هۆی کەوتنی قاطعی محاویلە و کوژانەوەی پێوەری ماڵان.
ئاماژە بەوەدەکات، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەپێی پێویست ئامیرەکانیان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی کوژاندنەوەی پێوەری ماڵان و کەوتنی قاطعی محاویلە، چونکە تیمەکانی چاکسازی فریای لێدانەوەیان ناکەون لەبەر زۆری کارەکانیان.