قائیمقامیەتی دەربەندیخان: بەنداوی دێوانە سەرڕێژبوو و لێی دووربکەونەوە

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قایمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە, ​بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و سەرڕێژبوونی بەنداوی دێوانە، سڵێمان محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، چەند ڕێنمایی و هۆشدارییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی هەموان.

سەبارەت بە دەوروبەری بەنداوی دێوانە:

داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەین کە پڕۆژە، کار، یان ئاژەڵدارییان لە خوارووی بەنداوەکە هەیە، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت بەهیچ شێوەیەک سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن. تکایە بۆ پاراستنی گیانتان و دوورکەوتنەوە لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، لە بەنداوەکە دووربکەونەوە.

سەبارەت بە هاتوچۆی ڕێگاوبانەکان:

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و تێكچوونی بارودۆخی ڕێگاکان، داوا لە شۆفێران، گوندنشینان و هاوڵاتیانی ئازیز دەکەین:
بۆ کاری زۆر زەروور نەبێت، ڕێگا سەرەکییەکانی نێوان شارەکان بەکارنەهێنن.
دووربکەونەوە لەو شوێنانەی ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی زۆر یان لافاویان لێ دەکرێت.
سەلامەتی ئێوە ئامانجی ئێمەیە.


ڕیکلام