کارەبای هەڵەبجە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

  1     کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی شاری هەڵەبجە دەکەین لەم کەشوهەوا باراناویەدا کە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بە گشتی بوەتە هۆی کەوتنی قاطعی محاویلە و کوژانەوەی پێوەری ماڵان.

ئاماژە بەوەدەکات، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەپێی پێویست ئامیرەکانیان بەکار بهێنن بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی کوژاندنەوەی پێوەری ماڵان و کەوتنی قاطعی محاویلە، چونکە تیمەکانی چاکسازی فریای لێدانەوەیان ناکەون لەبەر زۆری کارەکانیان.


ڕیکلام