هاتوچۆی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاتوچۆی سلێمانی بەهۆی چڕبوونەوەی تەمەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی شۆفێران دەکات و دەڵێت، "گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلیمانی، رایگەیاند: بەهۆی نزمبونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، خێرایی ئۆتۆمبێلەکانتان کەمبکەنەوە، گرنگی بدەن بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان، بەتایبەت لایتی تەم بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت)، ئەو ئۆتۆمبێلانەش کە لایتی ئۆتۆمبێلەکانیان ئیش ناکات، نەهێندرێنە سەر شەقام، تاوەکو بەدووربن لەڕووداوی هاتوچۆ.

هاتوچۆی سلێمانی  جەخت لەوەشدەکاتەوە: داواش لەشۆفێران دەکەین، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت سەردانی ڕێگەکانی دەرەوەی شار نەکەن، چونکە لەچەندین شوێندا تەم هەیەو ئاستی بینین بۆ چەند مەترێک کەمبوەتەوە. 


ڕیکلام