ئیریک ساندبیرگ:
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                            * ساڵی ١٩٧٥ لە وڵاتی ئەمرکا لە دایکبووە  .
  * ئێستا لە واشنتۆنگ دەژی هەر لەوێش کارە هونەرییەکانی دەکات  . 
  * بەرهەمەکانی لە یەکێک لە گالێرییە بە ناوبانگەکانی ئوستورالیا بە ناوی  ( collective beinart) نمایشکراون  . 
  * تابلۆکانی دیوێکی تاریکی ژیانی مرۆڤ نیشان دەدەن، دێوێک کە هەمووان بە هەر هۆیەک بێت ناتوانن بیبینن  . 
  * لە زۆر جێگەدا ڕەخنە لە سیستمی سەرمایەداری دەگرێت و تیۆری (بەهێز بێ هێز دەخوات) دەخاتە بەرچاو  . 
  * فیگۆری ژن لای ئەم هونەرمەندە فیگۆرێکە بەکارهاتوو، نەک بەکارهێنەر، هاودەم لەگەڵ پیاوە لاوازەکاندا  . 
  * وەک زۆرینەی هونەرمەدانی هاوچەرخ دیدێکی ترسناکی سەردەمەکەی خۆی نمایش دەکات  . 
  * لە هەندێک تابلۆییدا چەمکی ئازار بە چڕی بەر وەرگر دەکەوێت و شۆکی دەکات  .                          
* ساتەوەختەکانی لەگەڵ ئەوەی لە گشتیدا واقیعیانە دەنوێنن، هاوکات سوریالییەکی بێئەندازە سەیر و نامۆ.