فایەق زەیدان: هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی لە دانیشتنی یەکەمدا دەبێت

  2   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق شێوازی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی لە دانیشتنی یەکەمدا دەبێت".


دادوەر فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، رایگەیاند: گرنگە رێز لە دەقە دەستورییەکان بگیرێت و، بەوشێوەیە جێبەجێ بکرێن کە لە دەستوردا هاتووە، لێکنەدنەوەی دەقەکان بە بۆچوونی بێ بنەما. 

ئاماژەی بەوەشداوە: لە ماددەکانی (٥٤ و٥٥)ی دەستوردا بەڕوونی دیاریکراوە کە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێدا دەبێت. 

فایەق زەیدان دەشڵێت: هەر لێکدانەوەیەک بەپێچەوانەی ئەمە، سەرپێچیکردنێکی روونی دەستورەو دەرگای سەرپێچی تر دەکاتەوەو؛ رێگر دەبێت لە پێکهێنانی هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن لەچوارچێوەی وادە دەستورییەکاندا.


ڕیکلام