سەرۆککۆماری عێراق: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو گرژی و توندوتیژیانەی شاری حەلەبی سوریای دراوسێی دەکەین

  20   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دژی ئاڵۆزییەکانی رۆژئاوای کوردستان و هێرشی گروپەچەکدارەکانی حکومەتی سوریا بۆسەر گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت، "بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو گرژی و توندوتیژیانەی شاری حەلەبی سوریای دراوسێی دەکەین:.



د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەیان نامەیەکدا رایگەیاند: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دانبەخۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەکان بکەن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن و کار بۆ وەستاندنی ئەو پێکدادانانە بکەن کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکدا نییە .

جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە: پشتیوانی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ چارەسەری ئاشتیانە کە بنەماکانی پێکەوەژیان و قبووڵکردنی یەکتر پتەوتر بکات و جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو پێکھاتەکانی گەلی سوریا تەواوکەری یەکترن و دەبێت ئاشتی و دیالۆگ تاکە بژاردە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەم دۆخە قەیرانەدا کە تێیدا  هاوڵاتی مەدەنی و ژن و منداڵ دەبنە قوربانی.

سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت: ئێمە پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی ھەمیشەییە لە ناوچەکە.


ڕیکلام