بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە بۆ تاوتوێ کردنی پرسی رێککەوتنی نوێی نێوان هەولێر و بەغداد لەسەر پرسەکانی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران کە چاوەڕوان دەکرێت بۆ پرسی نەوت و مووچە بۆ هەرێمی کوردستان چارەنوس سازبێت، بڕیارە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەبچێت و بڕیاری پێویست بدرێت،
بەپێی زانیارییەکان،لە کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا تەنها بابەتی نەوت و مووچەی هەرێمی تێدا باس دەکرێت، گرنگترین خاڵەکانیش بریتین لە رادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوت بە سۆمۆ، هەروەها 16 دۆلار خەرجدەکرێت بۆ حەقدەستی دەرهێنانی نەوت، 52 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی ناوخۆ، 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەکرێت، ئەم خاڵانە دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر بدات .
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی ئەوە دەکرێت کە بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنە سەرەتاییەی بۆ داهاتی ناوخۆی مانگەکانی (٥-٦) کراوە و دواتر پێداچوونەوە بەخاڵەکاندا دەکرێت و ژمارەکان زیاد و کەم دەکرێن لە رێگەی لیژنەیەکەوە.