ئەگوێرۆ داهاتووی خۆی یەکلای دەکاتەوە

  2021-04-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سێرجیۆ ئەگوێرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕوو لە یانەیەک دەکات ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆرۆی پێبدات.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی کۆتایی دێت، کە ماوەی ١٠ ساڵە بۆ ئەو یانەیە یاری دەکات. 

ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوەدەکەن کە ئەگوێرۆ لەگەڵ کۆتای هاتنی گرێبەستەکەی ڕوو لە یانەی بەرشەلۆنەدەکات.

ئەسترە ئەرژەنتینیەکە وتویەتی ڕوو لە یانەیەک دەکات کە ساڵانە ١٢ ملیۆن یۆری بداتێ، بەڵام بەرشەلۆنە ئامادەنیە ئەو پارەیە بداتە یاریزانەکە.

لەبەرئەوە، ئەگوێرۆ یان دەبێت نرخەکەی خۆی کەمتربکاتەوە لە پێناو ڕوکردنە یانەی بەرشەلۆنە یان یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزیتەوە. 


ڕیکلام