ناحیەی شوان.. کچێکی تەمەن 20 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەناحیەی شوانی سەربە پارێزگای کەرکوک، کچێکی تەمەن٢٠ ساڵان بە فیشەکێک، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کەسێکی نزیکی کچەکە کەنەیویست ناو بهێنرێت بەتۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەو کچە ناوی ( ف، ت، م)، ماوەیەکی زۆر بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە ناڵاندویەتی وپاشان توانیویەتی تێپەڕێنێت، بەڵام پاش ماوەیەک دیسان توشی شێرپەنجە دەبێتەوە ولەگەڵیشیدا توشی نەخۆشی شەکرە دەبێت وپێیەکی دەبڕدرێتەوە ئەمەش دۆخێکی دەرونی ناهەمواری لای ئەو کچە دروست کردووە، و گومان دەکرێت هەر ئەمەش هۆکاری خۆکوشتنی بوبێت.

وتیشى، ئەو کچە دانیشتووی گوندی قولی بەگی سەر بەناحیەی شوانە لە باکوری شارەکە وخوێندکاری زانکۆبووە ولەماوەی ڕابردودا سەردانی وڵاتانی هندو تورکیای کردووە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بەڵام شەوی ڕابردوو بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.



ڕیکلام