هەلیکۆپتەرەکەی ناسا یەکەم فڕینی بەسەرکەوتویی ئەنجامدا

  2021-04-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەلیکۆپتەرەکەی ناسا بەسەرکەوتویی یەکەم فڕینی لەسەر هەسارەی مەریخ ئەنجامدا.

هەلیکۆپتەری Ingenuity بەر لە نزیکەی دوو کاتژمێر بەسەرکەوتویی یەکەم فڕینی ئەنجامدا لەسەر هەسارەی مەریخ.

بەپێى زانیارى سەرچاوەکان، فڕینەکە کە یەکەم تاقیکردنەوە بوو تەنیا بۆ 3 مەتر بەرزبۆوە و بۆ 30 چرکە بە وەستاوی لەشوێنی خۆی لەنێو بەرگە هەوای مەریخ مایەوە لەو بەرزاییە، تێکڕای فڕینەکەش تەنیا بۆ ماوەی 39.1 چرکە بوو، ئەو تاقیکردنەوە پێمان دەڵێت بەڵێ فڕین لەنێو بەرگە هەوای هەسارەی مەریخ مومکینە، لە چەند هەفتەی داهاتووش چەند فڕینێکی تریش ئەنجامدەدات.

هەلیکۆپتەری ئینجینیویتی زۆر بچوکە و کێشەکەی تەنیا 1.8 کیلۆگرامە، سەرکەوتنی ئەم تاقیکردنەوەیە زەمینەسازی دەکات بۆ دیزاینکردن و دروستکردنی هەلیکۆپتەری گەورەتر بۆ بەکارهێنانی لەگەشتەکانی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی پشکنینی خێراتر و زیاتر بۆ سەر ڕووی هەسارەکە، بەتایبەتی کاتێک مرۆڤ لە یەکەم گەشتدا خۆی پێی دەنێتە سەر هەسارەی سور لەسەرەتا یان ناوەڕاستی ساڵەکانی سییەکانی ئەم سەدەیە.



ڕیکلام