پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی بە بڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرد

  2021-04-19  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکیان بە بڕێک لە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردووە، کە پێشتر چەندین فەرمانی دەستگیر کردنی هەبووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی رۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەكێك لە جۆری دەمانچە .

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لەلایەن چەند هاوڵاتییەكەوە سكاڵا تۆمار كرا كە دزییان لێكراوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە تۆمەتبار بناسرێتەوە و دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ڕوونیشیکردووەتەوە، لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و پارچە چەكێكدا لە جۆری دەمانچە .

تۆمەتبارەکە ناوی (س ، ع ، ع ) لەدایكبووی 1982 ، دانیشتوی شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لە گەڵیدا بەردەوامە و بەرلەدەستگیرکردنیشی  8 فەرمانی گرتنی هەبووە .



ڕیکلام