ئەدهەم بارزانى: من پارتی نیم

  2021-04-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەدهەم بارزانى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و ئامۆزاى مەسعود بارزانى بێبەریبوونى خۆى لە پارتى ڕاگەیاند و لەوەڵامى فانێکى لە فەیسبووک دەڵێت: "من پارتى نیم".

ئەدهەم بارزانى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: "چه‌ند روژ پێش ئێستا ڤاكسینی ئەسترازێنیكای بەریتانی دژ به‌ ڤایروسی كۆرۆنام دانا و هیوادارم كه‌ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان و جیهان بتوانن ڤاكسین دابنێن و سوودی لێوه‌ربگرن".

هاوڵاتییەک بەناوی وەحید ئیسماعیل کۆمێنتێکی بۆ پۆستەکەی ئەدهەم بارزانی داناوە و نوسیویەتی، "سەلامەتی بێت و کەیف خۆش بووم کە لە ڕیزی دز و گەندەڵەکاندا نیت و وەکو هەموو هاوڵاتییەک بەسەڕەی خۆت ڤاکسینەکەت وەرگرتووە و ئەوەش جێگەی سەرنجە کە ڤاکسینەکەت فایزەر نییە"، لە وەڵامدا ئەدهەم بارزانی رایگەیاندووە، "نە ئینشائەڵڵا لە ڕیزی ئەواندا نەبم".

هاوکات هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی شێخ توانا بۆی نوسیوە، "تەنها یەک سوودی خۆتم پێبڵێ بۆ کوردستان، با منیش ببمە پارتی"، لە وەڵامدا ئەدهەم بارزانی رایگەیاندووە، "من خۆشم هیچ حزبێک نیم تاوەکو جەنابت ببی بە پارتی".

لە وەڵامی هاوڵاتییەکی دیکەدا ئەدهەم بارزانی ئەندامى سەرکردایەتى پارتى و ئامۆزاى مەسعود بارزانى  رایگەیاندووە، سەر بە هیچ حزب و لایەنێک نییە.







ڕیکلام