ئەمریکا ڕەتیکردەوە زیندانیکراوان لەگەڵ ئێراندا ئاڵوگۆڕ پێبکات

  2021-05-02  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەو راپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە میدیاکانی ئێران باسیان کردووە، سەبارەت بە ئاڵۆگۆڕکردنی زیندانییەکان لە نێوان تاران و واشنتۆندا.

ڕوبن کلاین راوێژکاری کۆشکی سپی بە تۆڕی هەواڵی (CNN )ی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بە داخەوە ئەو زانیاریانە هەیە لەو بارەیەوە هەلەن، بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتن نییە بۆ ئازادکردنی ئەوچوار هاوڵاتییە ئەمریکەیەی لە ئێران دەستبەسەرن.

ئەو ڕەتکردنەوەی کۆشکی سپی لە کاتێکدایە، تەلەفزیۆنی فەرمی ئیران لە زاری سەرچاوەیەکی فەرمییەوە بڵاویکردەوە، لەژێر فشاری کۆنگرێس و لەبەر پێویستی بە پەلە بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێک لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران، ئەمریکییەکانی ڕەزامەندیان دەربڕیوە لەسەر پێدانی ٧ ملیار دۆلار و ئازادکردنی چوار زیندانی ئێرانی، لە بەرامبەر ئازادکردنی چوار سیخوڕی ئەمریکیدا.

کلاین ئاماژەی بەوەشکردووە، بە بایەخەوە کاردەکەن بۆ گێڕانەوەی ئەو هاوڵاتیە ئەمریکیانە بۆ نیشتیمان، ئەویش کاتێک سەردەکەون، ئاشکراشە دڵخۆش دەبین بە راگەیاندنی هەواڵێکی لەو شێوەیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئیران لەڤیینەنا ئەنجامی باشی هەبووە، دوای خولی سێهەمی گفتوگۆکان، کە بە ئامانجی ڕزگارکردنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ سازکراوە.



ڕیکلام