په‌یمانگای واشنتن بۆ توێژینه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی دوور، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه پشتی به ڕاپۆرتی پسپۆڕێكی عێراقی به‌ستووه، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ڕژێمی سیاسی عێراق به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چیێت هۆكاره‌كه‌شی بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌ك و گه‌نده‌ڵی به‌رفراوان و خراپی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات گه‌ڕاندووه‌ته‌وه.
ڕاپۆرته شیكارییه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژكاری عێراق –فه‌رهاد عه‌لائه‌دین-ه‌وه ئاماده‌كراوه، باس له‌وه ده‌كات عێراق ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره‌بووه‌ته‌وه‌و قه‌یرانه‌كانی ڕاسته‌قینه‌و قووڵن، به‌جۆرێك ناتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی كێشه‌كاندا بگرێت و له‌وه ده‌رچووه چاره‌سه‌ر بكرێت.
له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری كراوه، كه هۆكاره‌كه‌شی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕیی و داراییه كه به‌رۆكی هه‌ره زۆری دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی گرتووه، خه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه به پێی هه‌موو پێوه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌و هۆكارانه ڕو‌خێنه‌ری وڵاتان و سستمه‌كانی به‌ڕیوه‌بردنن، كه ئێستا له عێراق زۆر به خێرایی گه‌شه‌ده‌كات و ڕه‌گ داده‌كوتێت.
له‌و ڕاپۆرته‌دا باس له ڕۆڵی كه‌سایه‌تیه باڵاكانی وڵات ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه زۆرینه‌ی ڕه‌های سیاسی و ده‌ستڕۆشتووه‌كانی وڵات له‌بری ئه‌وه‌ی خزمه‌تی وڵات و نیشتیمان بكه‌ن و خه‌می ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان بێت، كه‌چی سه‌رقاڵی به‌خشینه‌وه‌و دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته مادی و سیاسیه‌كانن له‌نێو خۆیاندا، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كات و ڕێگه‌ی هه‌ڵدێرانه‌كه نزیكتر ده‌كاته‌وه.
ڕاپۆرته‌كه جه‌خت له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی سووك ده‌كات له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا ، به‌جۆرێك هێنده زۆره كه توانای ڕێگه‌لێگرتنی ئه‌سته‌م بێت ، ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ت ناتوانێت ڕاسته‌خۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی چه‌كدا بگرێت كه زۆرینه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه ده‌ڕژێنه ناو عێراق.
ئه‌و شاره‌زا عێراقییه باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌كاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له 2020 دا به‌شێك له میلشیاو هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر هه‌ندێك له بیره نه‌وته‌كاندا، پاڵاوگه‌یان بۆ دابینكرد‌ووه و ساغكردنه‌وه‌شیان بۆ‌كردوه و حكومه‌تیش هیچی پێنه‌ده‌كراوه.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له ڕیزبه‌ندی 21 هه‌مین وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه ، بیۆكراتیه‌ت و گه‌نده‌ڵی درێژخایه‌ن و خراپی كارگێڕیی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رچی وزه‌و توانای وڵاته‌كه‌یه‌هه‌ڵبمژێت و بڕستی لێببڕیت.
عێراق كه هه‌موو ئابوورییه‌كه‌ی پشت به نه‌وت و داهاتی گومرگ ده‌به‌ستێت و كه‌رته‌كانی پیشه‌سازیی و كشتوكاڵی فه‌رامۆش كردووه ، فرانس پرێس نوسیویه‌تی: سنووره‌كانیش له ڕێگه‌ی میلشیا چه‌كداره‌كانه‌وه كۆنترۆڵكراون كه له ئێرانه‌وه نزیكن و ده‌سته‌كه‌وته‌كانیش بۆ خۆیان ده‌بن و به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت ناچنه‌وه گه‌نجینه‌كانی حكومه‌ت ، به‌جۆرێك هێنده‌ی ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر سنووره‌كاندا ده‌ڕوات هێنده عێراق ده‌ستی ناڕوات، ئێران هه‌رچی بوێت ده‌ینێرێت و عێراقیشی كردووه‌ته بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كشتوكاڵی و پیشه‌سازییه‌كانی.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان هه‌رجاره‌ی له پارێزگایه‌كی عێراق نیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكن له ده‌سه‌ڵات و چۆنیه‌تی به‌ره‌پێشچوونی سیسیتمی فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق، به پێی سه‌رچاوه‌كان له 2019 ه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 560 خۆپیشانده‌ر به گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه گه‌نجی بێكارن و له بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانی عێراقن و تا ئێستاش لێپێچینه‌وه‌ی جدی له بكوژانی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه نه‌كراوه.
جگه له‌وه‌ش میلشیا چه‌كداره‌كان له‌نێو سیستمی به‌رگری و سه‌ربازیی عێراقدا ڕێكنه‌خراونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك خاوه‌نی هێزی ئه‌منی، زیندان، چه‌كی قورس و ته‌نانه‌ت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی جاروبار هێرشی پێده‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه و فڕۆكه‌خانه‌و كۆنسوڵخانه‌كان.
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌شه‌وه هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه هێشتا عێراق بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌وڵه‌تی له‌ده‌ست نه‌داوه‌و ده‌توانێت بۆ ماوه‌یه‌كی تریش له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، له‌وانه‌ش دۆخی ئه‌منی باشتره له جاران و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی به‌ره‌وپێشه‌وه چووه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی ماڵی عێراقیش پێشكه‌وتنی له‌به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه. به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ئه‌مساڵ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دۆخه نه‌دۆزێته‌وه، به‌جۆرێك عێراق نغرۆده‌بێت پێشینه‌ی نه‌بووبێت.