سۆرانی  |  بادینی  |  English      

ئەدهەم بارزانى ئێرانى بەرەو وڵاتێکى دیکە بەجێهێشت و گەڕانەوەى بۆ کوردستان راست نییە

  2021-06-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەسێکى نزیک لە ئەدهەم بارزانى بە تۆڕى هەواڵى ژیانى راگەیاند، ئەدهەم بارزانى ئێرانى بەرەو وڵاتێکى دیکە بەجێهێشتووە و ئەوەی ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە کە گوایە ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، دوورە لە راستییەوە .

کەسە نزیکەکە ئامادەنەبوو ناوى ئەو وڵاتە ئاشکرا بکات کە ئەدهەم بارزانى سەردانى دەکات، بەڵام ئاماژەى بەوەکرد کە سەردانەکە ماوەیەک دەخایەنێت و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ئێران و رۆژهەڵاتى کوردستان.

راشیگەیاند شێخ ئەدهەم بارزانى لەسەر هەڵوێستەکانى رابردووى بەرامبەر دۆخى هەرێمى کوردستان سوورە و هیچ گۆڕانکارییەک لە بۆچوونەکانى رووینەداوە.

30ى مانگى رابردوو، ئەدهەم بارزانى هەرێمى کوردستانى بەرەو رۆژهەڵاتى کوردستان بەجێهێشت و پێشتریش لە لێدوانێکى تایبەتدا بە تۆڕى هەواڵى ژیانى راگەیاند هۆکارێکى سەرەکى بۆ جێهێشتنى کوردستان وەک ناڕەزایەتییەکە لە بەرامبەر داگیرکارییەکانى تورکیا.