چۆن خۆمان لە هاککردن بپارێزین؟

  2021-06-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کۆمپانیای فەیسبوک بۆ پارێزگاریکردن لە هەژمارەکان و بەدووربوون لە هاککردنیان چوار هەنگاوی خستووەتە ڕوو .

-پێویستە بەکارهێنەر (2 -step verification)  ) چالاک بکات تا هەر کاتێک کە هەژمارەکەی کردەوە ئاگادار بکرێتەوە کە ئایا خۆیەتی یاخود لە لایەن کەسێکی دیکەوە دەکرێتەوە .

-دەبێت بەکارهێنەر چەند پاسۆردێکی جیاواز بۆ هەژمارەکانی بەکاربهێنێت، چونکە بەکارهێنانی یەک پاسوۆرد بۆ زۆرێک لە تۆڕەکانی ڕێگەیەکی ئاسانە بۆ هاککردن .

-ئەو کاتانەی سیستمی مۆبایلەکەت داوای ئەپدەیت دەکات ڕەتی مەکەرەوە و ڕاستەوخۆ ئەپدەیت ئەنجام بدە .

-گرنگە هەمیشە ئاگاداری زانیارییە تایبەتییەکانت بیت وەک ژمارەی تەلەفۆن .



ڕیکلام