وهزارهتی دارایی حکومەتى هەرێم خشتەى موچەى ئەم هەفتەیەى راگەیاند، بەپێى خشتەکەش موچەى دوو وەزارەت و چەند شوێنێک دەدرێت .
وەزارەتى دارایى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبهینێ و دوو سبەى موچەی وەزرارەتی شەهیدان/ کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی سەنگەر وئەنجوومەنی ئاسایش خەرج دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی سێ شەممە 7ى تەموز موچەى وەزارەتی شەهیدان/ شەهیدانی هاووڵاتی/ زیندانی سیاسی کە شایستەیان ماوە، دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەکرێت.
هەر بەپێى زانیاریەکانى راگەیەندراوەکە، رۆژی چوارشەممە موچەی وەزارەتی پەروەردە/ دەرەوەی شار خەرج دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممەش موچەى ناوشار خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، تائیستا حکومەت موچەى مانگى شوباتى وەزارەتى تەندروستى، وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتى ناوخۆ و دارایى و هێزەکانی 70 و 80، هیزى زێرەڤانى و بەرگرى فریاکەوتن دابەشکردووە.