پێرێز هاندرانی ریال مەدرید نیگەران دەکات

  2021-07-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە لێدوانێک کە ڕؤژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە تیگڕای هاندەرانی ریال مەدرید تورە و نیگەران دەکات سەبارەت بە وەرزی نوێی یانەکە

ڕۆژنامەی مارکا لە نوێترن بڵاوکردنەوەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کەوا پێرێز دەرگای گواستنەوەی  داخستوە و هـــیچ یاریزانێکی دیکە ناگوازێتەوە ڕیزەکانی .
پارساڵ یانەی مێرەنگی دەست بەتاڵ دەرچوو لە تێگڕای نازناوەکان هاندەران پێان وابوو لەگەڵ مێرکاوتۆدا پێرێز زۆر بە بەهێزی دەگەرێتەوە زنجیرەیەک گرێبەست ئەنجام دەدات بەڵام جگە لە گواستنەوەی دافید ئەلەبا تا ئێستا پێرێز هـــیچ گرێبەستێکی نوێی واژۆ نەکردوە .

هـــاندەرانی مێرەنگی پێیان وابوو ئەم مێرکاوتۆیە ئیمباپێ دەگوازنەوە ڕیزەکانیان بەڵام نەک ئیمباپێ نەگواسترایەوە بەڵکو رامۆسیش ڕیزی یانەکەی جێهێشووە و زۆر نزیکە ڤارانیش روو بکاتە یانەی مانچێستەر یونایتد بەڵام پێرێز هـــیچ بەسەرخۆیدا ناهـــێنێت و ڕایگەیاند ئێمە لەم مێرکاتۆی هـــاوینەدا هـــیچ گرێبەستێکی دیکە ناکەین .


ڕیکلام